22 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2020
كەركووك - AA
لە هێرشێكى چەكدارانى رێكخراوى تيرۆريستیى داعش بۆ سەر پاڵاوگەيەكى نەوت لە كەركووك، كەسێك گياني لەدەستدا و سێ كه‌سی ديكەش برينداربوون.
بەڕێوەبەرى پۆليسى كەركووك، عەلى كەمال لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، چەكدارانى رێكخراوى تيرۆريستى داعش لە نزيك چەمى گورگەچاڵ لە رۆژئاواى كەركووك هێرشيان كردووەتە سەر پاڵاوگەيەكى ئه‌هلی نەوت و پاسەوانانى دەروازەى پاڵاوگەكەيان كردووەتە ئامانج.
عەلى كەمال تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كە هێرشەكە بە چەكى سووك ئەنجامدراوە و لە ئاكامدا پاسەوانێكى پاڵاوگەكە گياني لەدەستداوه و سێ كەسى ديكەش برينداربوون.
بەڕێوەبەرى پۆليسى كەركووك هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد تيرۆريستەكان راستوخۆ دواى هێرشەكە هەڵاتوون و هێزە ئەمنييەكان ئۆپەراسيۆنێكيان لە ناوچەكە به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان دەستپێكردووە.