Heman Hussein Yaseen
22 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2020
ھەولێر - AA
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی دیارییکرد.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، بەڕێوەبەری ئیرشاد و توێژینەوە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، شێخ ئیبراھیم بەرزنجی رایگه‌یاند: ''لیژنه‌ی بینینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بۆ ساڵی نوێ كۆبووه‌وه، و به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه شه‌رعییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا سبەی شەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی یەکشەممەش یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە''.
دواتر شێخ ئیبراھیم كه هاوكات سەرۆکی لیژنەی بنینی مانگه، راگه‌یه‌نراوی وەزارەتی ئەوقافی خوێندەوە و ''داوای لە ھاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان کرد، پشتیوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و ئەم جەژنە ھۆکاری خێر و خۆشی بێت''.