Zana Natık Kerem
22 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2024
ھەولێر ــ AA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، کوژرانی ژمارەیەک تیرۆریستی داعشی لە زنجیرە چیاکانی حەمرین باکووری پارێزگای دیالە، ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەداوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش-یان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین بۆردومان کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون، ھەروەھا حەشارگەکەیش خاپوور کراوە.