14 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2020
كه‌ركووك - AA
به پاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانی به رێبه‌رایەتیی ئه‌مریكا، له شاری كه‌ركووك ئۆپه‌راسیۆنێك دژ به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئه‌نجامدرا و ٢٣ ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه كوژران، هه‌روه‌ها سه‌ربازێكی عێراقیش گیانی له‌ده‌ستدا.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك، سه‌عد حه‌ربیه، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له باشووری كه‌ركووك ئۆپه‌راسیۆن كراوه‌ته سه‌ر تیرۆریستانی داعش.
حه‌ربیه باسی له‌وه كرد كه له نزیك گوندی وادی ئه‌لشای رووبه‌ڕووبوونه‌وه به چه‌كی سووك روویداوه و، تیایدا سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ٢٣ ئه‌ندامی داعش‌یش كوژراون.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج له‌م دواییانه‌دا هێرش بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له مووسڵ، ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌ددین و دیالی به‌تایبه‌تیش كه‌ركووك رووی له زیادبوونكردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوو ساڵ تێپه‌ڕیوە به‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی عێراق له داعش، به‌ڵام له گونده‌واری ئه‌و پارێزگایانه‌ی پێشتر به ده‌ست رێكخراوه‌كه‌وه بووه، داعش به‌رده‌وام ئه‌و جۆره په‌لامارانه ئه‌نجام ده‌دات.