Sarmand Hameed
05 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2022
هەولێر-AA
پارێزگاری دهۆک، عەلی تەتەر رایگەیاند، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سنووری قەزای شنگال، نزیکەی نزیکەی هەزار و ٧٠٠ خێزان کە زیاتر لە ١٠ هەزار کەس پێکهاتوون، لە شنگالەوە ئاوارەبوون و گەیشتوونەتە پارێزگای دهۆک.
عەلی تەتەر لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەو خێزانانهی لە شنگالەوە ئاواره بوون، سەردانی سحێلای کردووە.
پارێزگاری دهۆک کە دوو وێنەی سەردانەکەی لەگەڵ نووسینەکەیدا بڵاوکردووەتەوە، راشیگەیاندووە، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی کە لە شنگال روویداوە، نزیکەی نزیکەی هەزار و ٧٠٠ خێزان کە له زیاتر لە ١٠ هەزار کەس پێکهاتوون، لە شنگالەوە ئاوارەبوون و گەیشتوونەتە پارێزگای دهۆک.
لەبارەی شوێنی نیشتەجێکردنی ئەو کەسانەی کە لە شنگالەوە ئاوارەبوون، عەلی تەتەر ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسانە لە نێو کەمپ و کەسوکارەکانیان لە گوند و کۆمەڵگاکان نیشتەجێ کراون.
پارێزگای دهۆک ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لایەنە پەیوەندارەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان راسپێردراون هەموو هاوکارییەکی ئەو کەسانە بکەن کە لە شنگالەوە ئاوارە دەبن.
عەلی تەتەر هاوکات پەیامێکی ئاراستەی گرووپە چەکدارییە نایاساییەکانی شنگال کردووە و رایگەیاندووە: "هیوادارین سەرجەم گرووپە چەکدارییەکان رێز لە ئیرادە و داوای خەڵکی شنگال بگرن و ناوچەکانیان چۆڵ بکەن تاوەکو خەڵكی سنوورەکە بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".
رۆژی ١ی ئایار لە رۆژئاوای شنگال، شەڕ و پێکدادان لە نێوان لیوای ٧٢ی سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە سەریهەڵدا و، له پێكدادانهكاندا سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا.