Zana Natık Kerem
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2020
بەغدا ــ AA
لە عێراق لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و ١٠٦ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون و ٦٠ كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا، ئاماژە بەوەدراوە كە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٠ كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و ١٠٦ كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
باس لەوەشكراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، سێ هەزار و ٨٨٧ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە ٢٨٦ هەزار و ٧٧٨ كەس و لەو ژمارەیەش حەوت هەزار و ٩٤١ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢١ هەزار و ٢٨٣ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.