عێراق

عێراق.. کوژران و برینداربوونی پێنج خۆپیشاندەر لە ناسرییە

- سەرچاوەیەکی پزیشکی رایگەیاند کە یەک خۆپیشاندەر بە گوللـەی چەکدارانی نەناسراو لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە باشووری عێراق کوژراوە و چواری دیکەش برینداربوون.

Aref Yousef  | 27.01.2020 - نوێکردنەوە : 27.01.2020
عێراق.. کوژران و برینداربوونی پێنج خۆپیشاندەر لە ناسرییە

Iraq

عێراق - AA

سەرچاوەیەکی پزیشکی رایگەیاند کە یەک خۆپیشاندەر بە گوللـەی چەکدارانی نەناسراو لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە باشووری عێراق کوژراوە و چواری دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لەمیانی هەڵکوتنە سەر گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاستی شاری ناسرییە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە".

ئاماژەی بەوەیشکرد کە لە ئاکامی تەقەکردنەکەدا، یەک خۆپیشاندەر کوژراوە و چواری دیکەش برینداربوون.

چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی ناسرییە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرای کردووە کە ملیشیاکانی سەربە ئێران ئەو کارەیان ئەنجامداوە.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاندبوو، درەنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کە جلوبەرگی سپییان بۆشیبوو هەڵیانکوتاوەتە سەر گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاستی شاری ناسرییە.

سەرچاوەکە باسی لەوەیشکردبوو کە لەمیانی هەڵکوتنەکەدا، چەکدارەکان تەقەیان بە ئاسماندا کردووە و دواتر خیوەتی خۆپیشاندەرانیان سووتاندووە.

ئەمەش داوی ئەوە دێت دوێنێ یەکشەممە رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا روویدابوو کە بەهۆیەوە ٧٠ خۆپیشاندەر برینداربوون.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın