Zana Natık Kerem
18 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2020
بەغدا - AA
هاوپەیمانی فەتح، بەسەرۆکایەتی هادی عامری و رەوتی حیکمە، بەسەرۆکایەتی عەممار حەکیم بەرهەڵستی خۆیان نیشاندا سەبارەت بە راسپاردنی سەرکردە لە هاوپەیمانی نەسر، عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و رایانگەیاند کە میکانیزمی راسپاردنەکە، پێچەوانەی دەستوورە.
هاوپەیمانی فەتح راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە راسپاردنەکە رەت دەکاتەوە و هەموو رێکارە یاسیاییەکان بۆ راگرتنی دەگرێتەبەر.
هاوکات رەوتی حیکمە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە چاودێری میکانیزمی راسپاردنەکەی کردووە رایگەیاندووە:
"ئەو میکانیزمە رەت دەکەینەوە و داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین پابەندبن بە دەستوور و شەراکەتی نیشتمانی".
دوێنێ سێشەممە سەركۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، عەدنان زورفی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت راسپارد.
راسپاردنەكەش دوای ئەوە هات كە لایەنە سیاسییەكان نەیان توانی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو كاندید بكەن.
بەپێی ئەو ماوە دەستوورییەی كە لە بەردەمیدایە، پێویستە عەدنان زورفی لەمیانی یەك مانگدا، كابینەی حكوومەتەكەی پێكبهێنێت.