Zana Natık Kerem
31 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2020
ئەنبار ــ AA
سەرچاوەیەكی سەربازی رایگەیاند كە سیستەمی پاتریۆت رێگریكردووە لە دوو مووشەكی ئاراستەكراو بۆسەر بنكەیەك لە رۆژئاوای عێراق كە سەربازانی ئەمریكای تیایدا جێگركراوە.
لەوبارەوە ئەفسەرێك لە سوپای عێراق كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرایكرد، سیستەمی پاتریۆتی ئەمریكا بەرپەرچی دوو مووشەكی داوەتەوە كە ئاراستەی بنكەی عەین ئەسەد لە ناحیەی بەغدادی رۆژئاوای شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار كرابوون.
باسی لەوەشكرد كە دوو مووشەكەکە دوای تەقاندنەوەیان لەسەر رێگەیەكی گشتی رۆژهەڵاتی بنكەی عەین ئەسەد كەوتوونەتەخوارەوە.
ئەو ئەفسەرە گوتیشی: "ئامانج لە ئاراستەكردنی دوو مووشەكەكە، بۆردومانكردنی هێزەكانی ئەمریكا بووە".