Zana Natık Kerem
31 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2020
بەغدا ــ AA
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند كە لەمیانی 10 رۆژی داهاتوودا، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە عێراق زۆر بەرزدەبێتەوە.
نووسینگەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئەوە هاتووە "عێراق لە رووی تۆماركردنی ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای ئێران لە پلەی دووەمدایە".
تا ئێستا لە عێراق، 46 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە 630 كەس.
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەیشكردووە كە بەهۆی زیادبوونی پشكنینەكانەوە لەمیانی 10 رۆژی داهاتوودا، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زۆر بەرزدەبێتەوە.
روونشیكردووەتەوە كە لەئێستادا لە تاقیگەكانی نەجەف، بەسرە و بەغدا رۆژانە چوار هەزار و 500 پشكنین ئەنجامدەدەرێن كە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر رۆژانە 100 پشكنین لەو تاقیگانە ئەنجام دەدران.
رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، حكوومەتی عێراق قەدەغەكردنی هاتوچۆی بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا 11ی مانگی داهاتوو درێژكردبوویەوە.