Sami Anwar Rashad Ahmed
21 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2020
جنێڤ ــ AA
بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبریاسوس رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە لایەن ژمارەیەك وڵاتەوە دەستیان كەوتووە، كەسانی تەمەن خوار 50 ساڵ زیاتر تووشی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) دهبن.
تێدرۆس ئەدھانۆم گێبریاسوس راگەیەندراوێكی بڵاویكردەوە و تیایدا داوای لە وڵاتانی جیهان كردووە پێكەوە كار بكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها باسی لەوەشكرد كە لەئێستادا گەنجان كاری زۆر باش دەكەن بەتایبەتیش كە بەشێوەی جیاجیا رێنمایی و هۆشیاریی بۆ رووبەڕبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكەنەوە.
بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبریاسوس جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە گرنگە هەر كەسێك گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لێ دەكرێت، بەپەلە پشكنینی بۆ ئەنجام بدرێت و گوتی: "لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان كار دەكەین بۆ ئەوەی پشكنین بۆ ئەو كەسانە ئەنجام بدەین كە گومانیان لێ دەكرێت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابووبن".
نابراو داواشی لە وەزیرانی تەندروستی وڵاتان كرد كە پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەكان كە رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاویكردووەتەوە.
تا ئێوارەی دوێنێ هەینی، ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) لەسەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەستدا بەرزبوویەوە بۆ 11 هەزار كەس و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتە 274 هەزار كەس.