عێراق

عێراق.. ناوی کاندیدەکان بۆ وەزارەتە بەتاڵەکان رادەستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کران

- ناوی کاندیدەکان بۆ وەزارەتە پڕنەکراوەکان لە حکوومەتی عێراق، رادەستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کران.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 04.06.2020 - نوێکردنەوە : 05.06.2020
عێراق.. ناوی کاندیدەکان بۆ وەزارەتە بەتاڵەکان رادەستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کران

Baghdad

بەغدا - AA

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ناوی کاندیدەکان بۆ وەزارەتە پڕنەکراوەکان، رادەستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کراون.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ناوی کاندیدەکان بۆ وەزارەتە پڕنەکراوەکان لە حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی رادەستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبووسی کراون.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە رۆژی شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران بەمەبەستی دەنگدان و متمانە بەخشین بە کاندیدەکان، دانیشت ساز دەکات.

ناوی کاندیدکراوەکان بۆ پۆستە بەتاڵەکان:

فوئاد حسێن بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە، حاکم سالار بۆ پۆستی وەزیری داد، ئیحسان عەبدلجەبار بۆ پۆستی وەزیری نەوت، حەسەن نازم بۆ پۆستی وەزیری رۆشنبیری، محەمەد کەریم بۆ پۆستی وەزیری کشتوکاڵ، عەلا جبوری بۆ پۆستی وەزیری بازرگانی و ئیڤان فائق بۆ پۆستی وەزیری کۆچ و کۆچبەران.

مستەفا کازمی رۆژی حەوتی ئایار، ٢٠ لە کاندیدەکانی بۆ وەزارەتەکان خستە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران و متمانەی وەرگرت و لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەستبەکاربوو.

بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان لەسەر ژمارەیەک لە کاندیدەکان، کاندیدی پێنج وەزارەت لەوانەش بازرگانی، کشتوکاڵ، رۆشنبیری، کۆچ و داد نەیانتوانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەست بهێنن، هەروەها هەردوو وەزارەتی دەرەوە و نەوت دەنگدان لەسەریان دواخرا.

لەئێستادا کابینەکەی کازمی کە لە ٢٢ وەزارەت پێکهاتووە، تەنها خاوەن ١٥ وەزیرە و پۆستی وەزارەتە بەتاڵەکان لەلایەن وەزیرەکانی دیکەوە بەڕێوەدبرێن و کازمی وەزارەتی دەرەوە بە وەکالەت بەڕێوەدەبات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın