عێراق

عێراق.. محەمەد حەلبوسی داوای بەستنی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات

- سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی داوای کرد کە سبەی دووشەممە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆببێتەوە.

Zana Natık Kerem  | 23.02.2020 - نوێکردنەوە : 23.02.2020
عێراق.. محەمەد حەلبوسی داوای بەستنی کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات

Baghdad

بەغدا - AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی داوای کرد کە سبەی دووشەممە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆببێتەوە بۆ ئەوەی وادەیەک بۆ سازکردنی دانیشتنی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر بەخشینی متمانە بە کابینەی حکوومەتەکەی سەرۆکوەزیران، محەمەد تۆفیق عەللاوی دیاری بکات.

محەمەد حەلبوسی راگەیەندرواێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە کە پشتبەستن بە ماددەی ١٠ لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران، سبەی دووشەممە کاتژمێر ١١ کۆببێتەوە، ئەویش بە ئامانجی تاوتوێکردنی ئەو داوایەی کە بۆ سازکردنی دانیشتنی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر بەخشینی متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەت پێشکەشکراوە و هەروەها دیاریکردنی وادەیەک بۆ سازکردنی دانیشتنەکە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، پێشتر جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حەسەن کەعبی رایگەیاندبوو کە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، دانیشتنی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر بەخشینی متمانە بە کابینەی حکوومەتەکەی سەرۆکوەزیران، محەمەد تۆفیق عەللاوی ساز دەکرێت.

رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق، عادل عەبدولمەهدی نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کردبوو تیایدا داوای لە ئەنجوومەنەکە کردبوو رۆژی دووشەممە (سبەی) دانیشتنێکی تایبەت سازبكات بۆ به‌خشینی متمانە بە حکوومەتەکەی محەمەد تۆفیق عەللاوی.

بەپێی دەستووری عێراق، دانیشتنی تایبەت بۆ بەخشینی متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەت لەسەر داوای ٥٠ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران یان سەرکۆمار یان سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، یان سەرۆکوەزیران ئەنجامدەدرێت کە سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەش دەگرێتەوە.

بۆ به‌خشینی متمانە پێویستە حکوومەتی نوێ دەنگی زۆرینەی رەها (٥٠+١)ی ئەندامانی ئامادەبووی دانیشتنەکە بەدەست بهێنێت (نەک ژمارەی سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران).

رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو، محەمەد تۆفیق عەللاوی رایگەیاندبوو کە وەزیرەکانی لە کەسانی سەربەخۆ و بێ لایەن پێکهاتووە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın