Zana Natık Kerem
13 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای دیوانییە باشووری عێراق تەقییەوە.
لەمبارەیەوە میدیاکانی عێراق لە سەرچاوەیەکی ئەمنییان گواستووەتەوە کە لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتی دیوانییە چێنرابوو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش تەقیوەتەوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، تەقینەوەکە زیانی گیانی و ماددەی نەبووە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.
ئەمریکا، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران لەنێویاندا حزبوڵڵا-عێراق بە ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.
سێ ھەزار سەرباز لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی دژبە داعش لە عێراق بڵاوکراونەتەوە کە لەو ژمارەیە دوو ھەزار و ٥٠٠یان سەربازی ئەمریکان.