Abdullah Abdulmanaf Shukur
25 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٤ ھەزار و ١٢٨ کەس و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتە ٨١٥ ھەزار و ٦٠٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش ھەزار و ٥١٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٣ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
باس لەوەشکراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٧٨١ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەوەخراوەتەڕوو کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٨١٥ ھەزار و ٦٠٥ کەس و لەو ژمارەیەش ١٤ ھەزار و ١٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.