عێراق

عێراق.. سەردانی دوو فەرماندەى باڵای سوپا بۆ پارێزگای سەڵاحەددین

دوای ئەوەی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش ھێرشیانکردە سەر حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەلعیس رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین، ھەریەک لە سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق ، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق و سەرکردەی رێکخراوی بەدر سەردانەی ناوچەکەیان کرد.

Zana Natık Kerem  | 24.01.2021 - نوێکردنەوە : 25.01.2021
عێراق.. سەردانی دوو فەرماندەى باڵای سوپا بۆ پارێزگای سەڵاحەددین

Arbil

ھەولێر ــ AA

دوای ئەوەی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش ھێرشیانکردە سەر حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەلعیس رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین، ھەریەک لە سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، فەریق یەکەمی روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، فەریقی یەکەم عەبدولئەمیر شممەری و سەرکردەی رێکخراوی بەدر، ھادی عامری سەردانەی ناوچەکەیان کرد.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە کە فەریق یەکەمی روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و عەبدولئەمیر شممەری و ھادی عامری سەردانەی پارێزگای سەڵاحەددین –یان کردووە لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەددین، عەبد محوسن حاتم و ژمارەیەک فەرماندەی ئەمنی کۆبوونەتەوە.

ئاماژەیان بەوەیشداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە پێشھاتە ئەمنییەکانی سنووری پارێزگای سەڵاحەددین گفتوگۆکراوە.

میدیاکان باسیان لەوەشکردووە کە دوای کۆبوونەوەکەیش، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، فەریق یەکەمی روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، فەریقی یەکەم عەبدولئەمیر شممەری و سەرکردەی رێکخراوی بەدر، ھادی عامری سەردانی لیوای ٢٢ی حەشدی شەعبی لە ناوچە ئەلعیس رۆژھەڵاتی سەڵاحەددین-یان کرد کە شەوی رابردوو لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ھێرشکرابووە سەر ئەو لیوایەی حەشدی شەعبی.

شەوی رابردوو، رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین ھێرشی کردبووە سەر لیوای ٢٢ی حەشدی شەعبی.

لە ئاکامی ھێرشەکەدا، فەرماندەی فەوجی سێ سەربە لیوای ٢٢ی حەشدی شەعبی، حوسێن سەعیدان گاتع ئەبو عەلیا حەسناوی لەگەڵ ١١ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و ١٥ چەکداری دیکەیش برینداربوون.

ئەم ھێرشەی داعش دوای دوو رۆژ لەو دوو کردە خۆکوژییە دێت کە لە گۆڕەپانی تەیەران ناوەڕاستی بەغدا روویاندا و بەھۆیە ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ی دیکە برینداربوون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın