Zana Natık Kerem
17 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، دوایین ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە کە تیایدا رەوتی سەدر بە بەدەستھێنانی ٧٣ کورسی لە پلەی یەکەمدایە.
بەپێی دوایین ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەسەر ماڵپەڕی کۆمیسیۆن بڵاوکراوەتەوە، رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر لە کۆی ٣٢٩ کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران، ٧٣ کورسی بەدەستھێناوە.
ھەروەها ھاوپەیمانی تەقەدوم بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی ٣٧ کورسی و ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی ٣٤ کورسی بەدەستھێناوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٢ کورسی و ھاوپەیمانی عەزم بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر ١٢ کورسی و ھاوپەیمانی کوردستانی ١٦ کورسی و ھاوپەیمانی فەتح ١٧ کورسی و بزووتنەوەی ئیمتیداد نۆ کورسی و نەوەی نوێ نۆ کورسی، یەکگرتوو چوار کورسی و کۆمەڵەی دادگەریی یەک کورسی.
ھاوکات ھەریەک لە ھاوپەیمانی عەقدی نیشتمانیی بەسەرۆکایەتی فالح فەیاز پێنج کورسی و ھاوپەیمانی نەسر بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی دوو کورسی و رەوتی حیکمەیش بەسەرۆکایەتی عەممار حەکیم دوو کورسیان بەدەستھێناوە.
ھەروەها کاندیدانی سەربەخۆ لە کۆی ٣٢٩ کورسی، ٤٠ کورسی، بەرەی تورکمانی یەک کورسی و ھاوپەیمانی بەرەی عەرەبی یەک کورسی بەدەستھێناوە.
هەر یەک لە پێکھاتەکانی سائیبی یەک کورسی، فەیلی یەک کورسی، شەبەک، یەک کورسی، ئێزدی یەک کورسی و مەسیحیی، پێنج کورسیان بەدەستھێناوە.