Ali Makram Ghareeb,Abdullah Abdulmanaf Shukur
28 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2020
کەرکووک - AA
لە ئاکامی ھێرشێکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شارۆچکەی شەرگات سەربە پارێزگای سەڵاحەددین، کەسێک کوژرا و تەرمی دوو کەسی دیکەش کە لەلایەن رێکخراوەکەوە رفێنراوبوون، بە کوژراوی دۆزرایەوە.
ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەددین، نەقیب ئەحمەد ئەکرەم لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە بۆمبێکی چێندراو لە کێڵگەیەکی ئەو ناوچەیە لە رێگەی کۆنترۆڵەوە تەقێندراوەتەوە.
راشیگەیاند کە ئەو بۆمبە پێشتر لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە لەو شوێنە چێندراوە و بەھۆی تەقینەوەکە جووتیارێک کوژراوە.
ئەحمەد ئەکرەم ئاشکراشی کرد کە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دوو کەسیان لە شارۆچکەی شەرگات رفاندووە و دوای سێ کاتژمێر لە رفاندنیان تەرمەکانیان لە ناوچەیەکی چۆلی دەرەوەی ئەو شارۆچکەیە فڕێداوە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە لە دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆری ھێزی ئەمنی رەوانەی ناوچەکە کراون و ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکەدا دەستی پێکردووە.