07 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین باكووری عێراق، 10 تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیركران.
ئاژانسی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە هێزەكانیان لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، 10 تیرۆریستی داعشیان لە ژمارەیەك ناوچەی پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیركردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، دەستگیركراوەكان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، داواكراون.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەیش كراوە كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان بەشدارییان لە چەندین كردەی تیرۆریستیی دژبە هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكانی پارێزگای سەڵاحەددین كردووە.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە تیرۆریستییەكان دوای وەرگرتنی گوتەكانیان، بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون.