Zana Natık Kerem
12 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
راگەیەندرا کە تەقینەوەیەک لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، روویداوە بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی خۆجێی راگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ، تەقینەوەیەک لە نێوان بنکەی ئاسمانیی عەلا و پەرژینی بنکەی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا روویداوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەیشداوە کە تەقینەوەکە، ھیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە و راشیگەیاندووە کە ھێزە ئەمنییەکان، لێکۆڵینەوەیان بە ئامانجی گەیشتن بە ھۆکارەکانی روودانی ئەو تەقینەوەیە، دەست پێکردووە.