Zana Natık Kerem
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2019
بەغدا ــ AA
دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند كە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە هەشت پارێزگا دەگەنە ٥٠ بۆ ٥١ پلەی سەدی.
لە رگەیەندراوێكدا دەستەی كەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە كە لە پارێزگاكانی ئەنبار، واست، نەجەف، دیوانییە، موسەننا پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و دەگەنە ٥٠ پلەی سەدی و لە پارێزگاكانی میسان و زیقار-یش دەگەنە ٥١ پلەی سەدی.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەیشكراوە كە پلەكانی گەرما لە بەغدا، سەڵاحەددین، كەربەلا، بابل دەگەنە ٤٩ پلەی سەدی و لە دهۆك و سلێمانی ٤٢ و لە هەولێر ٤٣ و لە مووسڵ و كەركووك ٤٦ و لە دیالە ٤٧ پلەی سەدی.
دەستەی كەشناسی عێراق، ئەوەشی خستووەتەڕوو كە بە هۆی كاریگەری دابەزینی پاڵەپەستۆی گەرمای وەرزییەوە، وڵات تا رۆژی پێنجەشممەی داهاتوو لەژێر كاریگەری شەپولی گەرما دەمێنێتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا داوا لە هاووڵاتییان كراوە كە راستەوخۆ خۆیان نەدەنە بەر تشكی خۆر و شلەمەنی بخۆنەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە تا رۆژی هەینی داهاتوو پلەكانی گەرما لە سەرجەم ئەو ناوچانە بە بەرزی دەمێننەوە، بەڵام لە رۆژی شەممەی داهاتووە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور دادەبەزن.