عێراق

عێراق.. بڕیاری کشاندنەوەی ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە شەقامەکانی ناسرییە

- پارێزگاری نوێی زیقار، عەبدولغەنی ئەسەدی بڕیارێکی نوێی بە ئامانجی رێگرتن لە پێکھەڵپژانی نێوان ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و خۆپیشاندەران لە ناسرییە سەنتەری پارێزگاکە دەرکرد.

Zana Natık Kerem  | 28.02.2021 - نوێکردنەوە : 01.03.2021
عێراق.. بڕیاری کشاندنەوەی ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە شەقامەکانی ناسرییە

Arbil

ھەولێر ــ AA

پارێزگاری نوێی زیقار، عەبدولغەنی ئەسەدی بڕیارێکی نوێی بە ئامانجی رێگرتن لە پێکھەڵپژانی نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە ناسرییە سەنتەری پارێزگاکە دەرکرد.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق بە میدیاکانی خۆجێی رایگەیاندووە کە عەبدولغەنی ئەسەدی، بڕیاری داوە ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە شەقامەکانی شاری ناسرییە بکشێندرێنەوە و لە شوێنی ئەوان، ھێزەکانی سوپا و پۆلیس بڵاوبکرێنەوە.

سەرچاوەکە گوتیشی: "ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی فەرمانەکانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی دەرکراوە ئەوەیش بە ئامانجی بەرگرتن لە روودانی پێکھەڵپژانی نێوان ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و خۆپیشاندەران".

ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، دژبە بە نەبوونی خزمەتگوزاری گشتیی، ئەنجام دەدرێت.

لەژێر فشاری خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوودا پارێزگاری زیقار، نازم حەمید وائیلی دەستی لەکارکێشایەوە و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی، عەبدولغەنی ئەسەدی وەک پارێزگاری نوێ دەستنیشانکرا.

پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاندبوو کە لە میانی پێنج رۆژی خۆپیشاندانەکانی شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار، پێنج خۆپیشاندەر کوژراون و ٢٧١ کەسیش برینداربوون کە ١٤٧یان کارمەندی ئەمنیین.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın