Zana Natık Kerem
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق رایگەیاند کە لە میانی چەند رۆژی داھاتوودا، شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراقی سەردانی ھەولێر دەکات.
سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرای کردووە کە شاندەکە لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ھەولێر، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا، سەردانی بنکەی حەریر دەکات.
بەشێک لە سەربازانی ئەمریکا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە بنکەی حەریر رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر، جێگیرکراون.
لە ١٩ی ئەم مانگە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەڕابەرایەتی ئەمریکا، کەلوپەلی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد رۆژئاوای عێراق رادەستی سوپای عێراقی کرد.
لە ٢٦ی تەمووزی رابردوودا، بەغدا و واشنتۆن لە میانی گەڕی چوارەم و کۆتایی گفتوگۆی ستراتیجییدا لەسەر ئەوە رێککەوتن کە ھێزەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق بکشێنەوە و تەنھا راوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە.