عێراق, کۆڤید- ١٩

سەڵاحەددین.. قەزای خورماتوو کەرەنتین کرا

- شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای سەڵاحەددین: "قەزای خورماتوو ، بەهۆی ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا زیاد بووە، کەرەنتین کرا".

Zana Natık Kerem  | 25.05.2020 - نوێکردنەوە : 26.05.2020
سەڵاحەددین.. قەزای خورماتوو کەرەنتین کرا

Baghdad

بەغدا - AA

شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای سەڵاحەددین رایگەیاند کە قەزای خورماتوو، بەهۆی ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا زیاد بووە، کەرەنتین کرا.

لەوبارەوە گوتەبێژی شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای سەڵاحەددین، جەمال ئەکاب لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای خورماتوو زیادی کردووە، بۆیە بۆ ماوەی دوو رۆژ قەزاکە خرایە کەرەنتینەوە.

گوتیشی: "بۆ ماوەی دوو دوو رۆژ بازا، نانەواخانەکان لە قەزای خورماتوو دادەخرێن و تەنها دەرمانخانە کراو دەبن".

ناوبراو باسی لەوەشکرد کە لە ماوەی ئەو دوو رۆژەدا، هاتوچۆکردن لە سەرتاسەری قەزای خورماتوو قەدەغەکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندبوو، كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ١٦٠ كەس و ژمارەی تووشبووانیش، گەیشتووەتە چوار هەزار و ٤٦٩ كەس.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın