Rewa Mahmood Hasan
19 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2022
سلێمانی - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەمەبەستی بەشدارییکردن لە پرسەی قوربانیيانی رووداوەکەی گەڕەکی کازیوە گەیشتە سلێمانی و لەلایەن پارێزگاری سلێمانی، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیی لێکرا.
بەپێی زانیاريیەکان، بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە پرسەی قوربانیيانی رووداوی تەقینەوەی سیستەمی گاز لە گەرەکی کازیوەدا بکات و دواتر بۆ بەسەرکردنەوەی بریندارەکانی رووداوەکە و کەسوکاریان سەردانی نەخۆشخانەی شار بکات.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ١٧ی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە سیستمی گازی شل (LPG) کە لە یەکێک لە ماڵەکانی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی روویدا، وێڕای خاپووربوونی خانووەکە هاوکات زیانی بە ژمارەیەک خانوو و ئۆتۆمبێڵی نزیک لە رووداوەکە گەیاند، هەروەها ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شار کران و تا ئێستا هەشتیان رەوانەی ماڵەوە کراون و چواری دیکەشیان لە نەخۆشخانەدا ماونەتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، تەرمی ١٤ کەس لەو بنەماڵەیە لە گۆرستانی کەڵەکن لە سلێمانی بەخاک سپێردان.