Zana Natık Kerem
04 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ـ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی فۆڕمی ئاشكراكردنی سهروهتی خۆ بۆ دەستەی دەستپاکی عێراق پڕ كردهوه.
لەمبارەیەوە دەستەی دەستپاکی لە عێراق لە راگەیانراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، مستەفا کازمی لە فۆڕمێکدا کە ئاراستەی دەستەی دەستپاکی کردووە، تیایدا سهروهتی دارایی خۆی بۆ دەستەکە بەیانکردووە.
بەپێی راگەیاندراوەکە، مستەفا کازمی یەکەم بەرپرسی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقە کە فۆڕمی ئاشكراكردنی سهروهتی خۆی لە ساڵی ٢٠٢١ ئاشکراکردووە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوە وەبیرھێنراوەتەوە کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا وردەکاری ھەمواری یەکەمی یاسای دەستەی دەستپاکی ژمارە ٣٠ی بۆ ساڵی ٢٠١١ خراوتەڕوو ئەوەیش دوای ئەوەی ھەموارکردنەوەکە لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەران بەپێی بەندی یەکەم لە ماددەی ٦١ و بەندی سێ لە ماددەی ٧٣ی دەستوور پەسەندکرابوو.
لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "لە ماددەی (٦١/یەکەم/ج) لە یاسای دەستەی دەستپاکی ئاماژە بەوەدراوە کە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان لەگەڵ بەرپرسانی دیکە ناچارکراون لەوەی دەبێت سهروهتی دارایی خۆیان ئاشکرا بکەن".