Zana Natık Kerem
07 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند "راپەڕینەکە شەعبانییەکەی ساڵی ١٩٩١ لەبیر ناکەین کە بووە ھۆکاری یەکڕێزی و یەکبوونی گەلەکەمان، راپەرینەکە بە قوربانیدان، خوێن، فرمێسک و ھاواری دایکان لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگاکانی باشوور تا شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێ کرد، بۆ ئەوەی ھەموو جیھان گوێی لێ بێت کە لە عێراق گەلێک ھەیە نامرێت وبەبچووک کردنەوەش رازی نابێت".
محەمەد شیاع سوودانی لە ساڵیادی راپەڕینی شەعبانییەی ساڵی ١٩٩١دا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لە دوای سێ دەیە، یادی راپەڕینەکەی مانگی شەعبان کە ھاوکاتە لەگەڵ مانگی ئاداری ساڵی ١٩٩١ دەکەینەوە کە بووەتە وانەیەک لەمەردایەتی، سەربەرزی و بەڵگەن لەسەر دڕاندایەتی دیکتاتۆریەت و تاوانەکانی کە بەرامبەربە ژن، پیاو، منداڵ و بەساڵاچووانی بێ گوناح کە ستەمکارییان رەت دەکردەوە، ئەنجامی دا".
راشیگەیاندووە "راپەرینەکە شەعبانییەکە بەجۆرێک لە سەرکوتکردن کۆتایی ھات کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بێ تاوان و بێ گوناح لەسەر دەستی بەعسی سەدامی کوژراون کە دواتر فرێدرانە ناو ژمارەیەکی زۆری گۆڕی بەکۆمەڵ، بەڵام راپەڕینەکە بووە ھۆی کردنەوەی دەرگایەک بۆ کۆتایی ھێنان بە چارەنووسی بەعس و سزادانی".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا ھاتووە "راپەڕینەکە شەعبانییەکەی ساڵی ١٩٩١ لەبیر ناکەین کە بووە ھۆکاری یەکڕێزی و یەکبوونی گەلەکەمان، راپەرینەکە بە قوربانیدان، خوێن، فرمێسک و ھاواری دایکان لە شار و شارۆچکەکانی باشوور تا شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێ کرد، بۆ ئەوەی ھەموو جیھان گوێی لێ بێت کە لە عێراق گەلێک ھەیە، نامرێت وبەبچووک کردنەوەشی رازی نابێت".
محەمەد شیاع سوودانی راشیگەیاندووە "راپەڕینەکە شەعبانییەکە رژێمی بەعسی ستەمکاری ریسوا کرد و ئێستا ئەرکی سەرشانمانە ئێمەیە کە خوێنی شەھیدانی راپەڕینەکە، بکەینە چرایەک بۆ کارەکانمان بۆ ئەمڕۆمان"
ئاماژەی بەوەیشداوە "وەفاداری ئێمە بۆ شەھیدانی راپەڕین و شەھیدانی عێراق ئەوەیە، حکوومەتێک پێکبھێنین کە خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکات و خزمەتی خەڵک بکات و پێداویستیەکانیان دابین بکات، ھەروەھا رێز وکەرامەتیان بپارێزیت و ھۆشیار بێت لە پێناو ئایندەی خەڵکدا".
لە مانگی ئاداری ساڵی ١٩٩١دا، ھاووڵاتییانی شیعە مەزھەب لە ناوچەکانی باشووری عێراق دژبە دەسەڵاتی سەرۆکی پێشووتری ئەو ڵاتە، سەدام حوسێن راپەڕینیان ئەنجامدا کە راپەڕینی شەعبانییە ناو دەبرێت.
لە میانی راپەڕینەکەدا، ھێزەکانی سەدام حوسێن بەتوندی رووبەڕووی ھاووڵاتییانی شیعەبووەوە و لە ئاکامدا، ژمارەیەکی زۆری شیعە کوژران.