Zana Natık Kerem
13 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2023
ھەولێر – AA
سبەی سێشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سەردانی ھەولێر دەکات کە لە میانیدا لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ ھەولێر، بە جیا لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە میانی کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێ بکرێن لەنێوانیاندا، پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، ھەروەھا ھەوڵە ھاوبەشەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە دیداری زانکۆی ئەمریکی-سلێمانی، سەردانی سلێمانی بکات.