Sarmand Hameed
24 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح یاسایی بوودجەی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەند کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دراوە کە لەمیانی پەسەندکردنی یاساکەدا بەرھەم ساڵح رایگەیاندووە "پەسەندکردنی یاساکە دەستپێکێکە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پاک و بێگەرد و دادپەروەر".
سەرکۆماری عێراق ئاماژەی کرد بۆ ئەوەی کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەتوانێت ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان.
پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرکۆمارەوە پاش گەیشتنی یاساکە دێت بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، دوای ئەوەی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر درابوو.