Sarmand Hameed
31 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح و سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم، محەمەد حەلبوسی بارودۆخی گشتیی، پێشهاتە سیاسییەکان و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوکراوەتەوە، بەرهەم ساڵح پێشوازیی لە محەمەد حەلبوسی کردووە.
لە میانی دیدارەکەدا جەخت لەسەر پێویستی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی و یەکخستن ریزەکان و پشتبەستن بەدیالۆگ لە چارەسەرکردنی کێشە و جیاوازیی بیروڕاکان و پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و پابەندبوون بەچوارچێوە یاسایی و دەستوورییەکان کراوەتەوە.
هاوکات باس لە گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکان لە پێناو دەستەبەرکردنی خواستەکانی هاووڵاتییان و باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاریی کراوە.