Abdullah Abdulmanaf Shukur,Sarmand Hameed
24 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2020
ھەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح گوتی: "وێڕای گرتنەبەری رێکاری پێوێست لەلایەن حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، وەک داخستنی سنوورەکان، سەپاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ، داخستنی شوێنە گشتییەکان و ھەڵمەتی ھۆشیاری پاکوخاوێنی تەندروستی، بەداخەوە لە رۆژانی رابردوودا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکەی بەزبوویەوە".
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکان و ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستی کردووە لە وڵاتدا، گوتارێک تەلەفزیۆنی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە پەیامەکەیدا داوای لە سەرمایەداران کرد کە یارمەتیان بدەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و نابێت لەم بارودۆخەدا ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکان لەبیر بکەن.
سەرکۆماری عێراق گوتیشی: "ئەوانەی دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بەھەوڵی تیمە پزیشکییەکان بووە".
بەرھەم ساڵح لەبارەی گرتنبەری رێوشوێنی پێویست گوتی: "ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی ھاووڵاتییانە".
بەرھەم ساڵح ھەر لە پەیامەکەیدا لەبارەی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان گوتی: "ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا بەھۆی گردبوونەوە و کۆبوونەوە زیادیان کرد".
بەرھەم ساڵح راشیگەیاند: "ئەگەر پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی نەبین، مەترسی گەورە چاوەڕێمان دەکات".
بەرھەم ساڵح ھەر لەمبارەیەوە گوتیشی: "وێڕای گرتنەبەری رێکاری پێوێست لەلایەن حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، وەک داخستنی سنوورەکان، سەپاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ، داخستنی شوێنە گشتییەکان و ھەڵمەتی ھۆشیاری پاکوخاوێنی تەندروستی، بەداخەوە لە رۆژانی رابردوودا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکەی بەزبوویەوە".
سەرکۆماری عێراق باسی لە سیستەمی تەندروستی وڵات کرد و گوتی: "سیستەمی تەندروستیمان لە ئاستی پێویستدا نییە، ئەوەش ئەرکی سەرشانمان قورستر دەکات و پێوێستە پێکەوە ئەم قۆناغە تێپەڕێنین".
بەرھەم ساڵح گوتیشی: "پێویستە دەزگاکانی راگەیاندن رۆڵی ئەرێنی بگێڕن لە ھاندانی خەڵکی بۆ دەستپێشخەری مرۆیی، وەک کەمکردنەوەی کرێی خانوو بەشێوەیەکی کاتیی، دواخستنی وەرگرتنەوەی قەرزەکان لەلایەن بانکەکانەوە".
بەرھەم ساڵح لە درێژەی پەیامەکەیدا راشیگەیاند: "لەکاتێکدا وڵاتەکەمان رووبەڕووی پەتایەکی جیھانیی دەبێتەوە، ململانێی سیاسیی ترسناکیش رووی تێکردووە لەکاتێکدا حکوومەتێک ھەموو دەسەڵاتێکی نییە".
سەرکۆماری عێراق داوای لە ھێزە سیاسییەکان کرد کە یەکگرتوو بن و گوتیشی: "داوا لە ھێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەم لەنێو خۆیان کۆک بن و لەگەڵ نەھامەتییەکانی گەلەکەماندا بن بۆ دەربازبوونی وڵات لە دۆخی ناھەمواری سیاسیی کە بەداخەوە لەمیانی چەند مانگی دواییدا رووی لە ھەڵکشان کردووە".
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح سوپاسی ھێزە ئەمنییەکانی کرد و رایگەیاند: " سوپاسی ھێزەکانی سەربازیی و ئەمنیی لە سەرانسەری عێراق دەکەم لە ھێزەکانی سەربازیی، ئاسایش، پۆلیس، حەشد، پێشمەرگە کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی تەندروستی لە وڵاتدا".
بەرھەم ساڵح لەوەش زیاتر سوپاسی تیمەکانی پزیشکیی لە پزیشک، پەرستار، دەرمانساز، شارەزایان و ھەموو ئەوانە کرد کە شەو و رۆژ چاودێری تووشبووان دەکەن تاوەکو چاکدەبنەوە.