Zana Natık Kerem
03 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بەسەردانێک گەیشتە تاران کە لە میانیدا ژمارەیەک دۆسیەی ھاوبەش لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، فوئاد حوسێن بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیەی ھاوبەش لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، گەیشتووەتە تاران.
ئەحمەد سەحاف نووسیوویەتی "فوئاد حوسێن لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ تاران چاوی بە گەورە بەرپرسانی ئێران دەکەوێت لەنێویاندا ھاوتا ئێرانییەکەی، محەمەد جەواد زەریف".