Zana Natık Kerem
03 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
حەشدی شەعبی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی نەفت خانە سنووری کارگێڕی پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، راگەیاند.
لەمبارەیەوە دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی لیوای یەکی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی نەفت خانە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە، دەستپێکردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.
ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ سێشەممە، تیرۆریستانی داعش ھێرشیانکردبووە سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی نەفت خانە و لە ئاکامدا، پێنج چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.