Zana Natık Kerem
08 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2019
بەغدا ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ھایکۆ ماس، بەسەردانێک گەیشتە شاری بەغدا کە لەمیانیدا چەند رۆژەڤێکی گرنگ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، ھەروەھا چۆنیەتی دۆزینەوەی رێگا چارەیەک بۆ گرژییەکانی ناوچەکە بەشێکی گرنگی گفتوگۆکانی ھایکۆ ماس دەبێت لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق.
ئەحمەد سەحاف ئاشکراشیکرد کە ھایکۆ ماس لە چوارچێوەی سەردانێکدا، پشتیوانییەکانی ئەڵمانیای بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دووپات دەکاتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ھایکۆ ماس لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرکۆمار، بەرھەم ئەحمەد ساڵح و سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەھدی کۆببێتەوە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ماریا ئادبار رایگەیاندبوو کە، رۆژی دووشەممەی داھاتوو ھایکۆ ماس سەردانی تاران دەکات کە لەمیاندا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف کۆدەبێتەوە.