Gülşen Topçu
12 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2020
به‌غدا - AA
له باشووری عێراق، سێ بارهه‌ڵگر له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه سووتێنران كه پێداویستی و ئۆتۆمبێلیان بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گواسته‌وه.
به‌رپرسێكی ئاسایشی پارێزگای دیوانیه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند چه‌كدارانی نه‌ناسراو كه ئۆتۆمبێلێكیان پێ بووه له‌سه‌ر رێگای وشكانی دیوانیه كاروانێكیان راگرتووه كه پێكهاتووه له سێ بارهه‌ڵگر، دوای ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كانیان داگرتووه ئاگریان له ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌رداوه.
به‌رپرسه‌كه باسی له‌وه كرد كه بارهه‌ڵگره‌كان خۆراك، پێداویستی و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییان بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی گواستووه‌ته‌وه، دوای رووداوه‌كه‌ش چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتوون و شۆفێره‌كانیش به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئیفاده ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی دیوانیه كراون.
ئه‌مریكا گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كانی سه‌ربه ئێران به به‌رپرسی ئه‌و هێرشانه ده‌زانێت كه ده‌كرێنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز، بنكه سه‌ربازییه‌كان و هێزه‌كانی دیكه‌ی نێو هاوپه‌یمانی.