جيهان, ئابووری, عێراق

سۆمۆ: "بەئامانجگرتنی کەشتییە نەوتھەڵگرەکان لە بەندەری بەسرە کاریگەریی خراپی لەسەر ئاسایش و ئابووریی عێراق دەبێت"

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ (Somo) ڕایگەیاند کە ھەر یەک کەشتی " SAFESEA VISHNU" کە ئاڵای دوورگەکانی مارشاڵ-ی لەسەر ھەڵکرابوو و کەشتی " ZEFYROS" کە ئاڵای ماڵتای لەسەر ھەڵکرابوو لە چوارچێوەی ئاوی ھەرێمیی عێراق، کراونەتە ئامانج.

Zana Natık Kerem  | 12.03.2026 - نوێکردنەوە : 12.03.2026
سۆمۆ: "بەئامانجگرتنی کەشتییە نەوتھەڵگرەکان لە بەندەری بەسرە کاریگەریی خراپی لەسەر ئاسایش و ئابووریی عێراق دەبێت"

Arbil

ھەولێر ــ AA

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ (Somo) ڕایگەیاند کە بەئامانجگرتنی کەشتییە نەوت ھەڵگرەکان لە بەندەری بەسرە کاریگەریی خراپی لەسەر ئاسایش و ئابووریی عێراق دەبێت.

کۆمپانیاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا نیگەرانی خۆی لە بە ئامانجگرتنی کەشتی "SAFESEA VISHNU" کە ئاڵای دوورگەکانی مارشاڵ-ی لەسەر ھەڵکرابوو و کەشتی "ZEFYROS" کە ئاڵای ماڵتای لەسەر ھەڵکرابوو لە چوارچێوەی ئاوی ھەرێمیی عێراق نیشانداوە و ڕایگەیاندووە کە کەشتی " SAFESEA VISHNU" پێشت لەلایەن کۆمپانیایەکی عێراقییەوە بەگرێبەست بە کرێ گیراوە بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی.

ڕاشیگەیاندووە، کەشتی "ZEFYROS" لەو کاتەدا کراوەتە ئامانج کە ھەوڵیداوە بچێتە بەندەری خۆر زوبێر، بۆ ئەوی بڕی ٣٠ تۆن بەرھەمی دیکەی سووتەمەنی لە کۆمپانیای غازی بەسرە بار بکات.

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەئامانجگرتنی کەشتییە نەوت ھەڵگرەکان لە بەندەری بەسرە کاریگەریی خراپی لەسەر ئاسایش و ئابووریی عێراق دەبێت، ھەروەھا دەبێتە مایەی ھەڕەشە بۆ سەر سەلامەتی کەشتییە بازرگانیی و نەوت ھەڵگرەکان لە ئاوی ھەرێمیی عێراق.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın