Zana Natık Kerem
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند كە هەوڵێكی تیرۆریستی بۆ بە ئامانجكردنی كاروانی فەرماندەی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدرال لەسەر رێگای كەركووك- تكریت، پووچەڵكراوەتەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، هێزی پاسەوانی فەرماندەی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدرال، تیرۆریستێکیان لەسەر رێگای كەركووك-تكریت كوشتووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو تیرۆریستە لە كاتێكدا كوژراوە كە لە هەوڵدابووە بۆ چاندنی بۆمبێك لە نزیك گوندی مەهدییە لەسەر رێگای كەركووك-تكریت تا كاروانی فەرماندەی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدرالی پێ بكاتە ئامانج.