عێراق

سوپای عێراق: "زۆربەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق کشاونەتەوە"

- سوپای عێراق: "لەئێستادا ژمارەیەکی کەم لە سەربازانی بیانی لە عێراقدا ماون کە لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیرکراون".

Zana Natık Kerem  | 24.11.2021 - نوێکردنەوە : 25.11.2021
سوپای عێراق: "زۆربەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق کشاونەتەوە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سوپای عێراق رایگەیاند کە زۆربەی ھێزە بیانییەکان بەرلە وادەی دیاریی کراودا لە عێراق کشاونەتەوە و ئاماژەی بەوەیش دا کە لەئێستادا، ژمارەیەکی کەم لە سەربازانی بیانی لە عێراقدا ماون کە لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیرکراون.

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، دۆسیەی کۆتایی ھێنان بە بوونی ھێزی بیانیی لە عێراق بەپێی ئەو پلان و نەخشەیەی داندراوە، بەڕێوەدەچێت و گوتی: "زۆربەی ھێزە بیانییەکان بەرلە وادەی دیاریی کراودا لە عێراق، کشاونەتەوە".

لیوا تەحسین خەفاجی باسی لەوەش کردووە کە ھیچ بنکەیەکی سەربازیی تایبەت بە ھێزە بیانییەکان لە عێراق بوونی نییە و گوتی: "لەئێستادا، ژمارەیەکی کەم لە سەربازانی بیانی لە عێراقدا ماون کە لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیرکراون".

گوتیشی: "لە میانی ١٥ رۆژدا، سەرجەم سەربازە بیانییەکان لە عێراق دەکشێنەوە و تەنھا راوێژکارە سەربازییەکان دەمێننەوە، ئەوەیش بە ئامانجی پێشکەشکردنی زانیاری ھەواڵگریی و مەشق و راھێنان بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق".

لە ٢٦ی تەمووزی رابردوودا، بەغدا و واشنتۆن لە میانی گەڕی چوارەم و کۆتایی گفتوگۆی ستراتیجییدا لەسەر ئەوە رێککەوتن کە ھێزەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق بکشێنەوە و تەنھا راوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın