Zana Natık Kerem
01 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند کە چوار کەس دوای ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی لە سووریاوە دزەیانکردبووە ناوی خاکی عێراق، دەستگیرکراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی بەشی ھەواڵگریی لە فیرقەی ١٥ و فەوجی دوو لە لیوای ٧١ی پیادە سەربە سوپای عێراق لە میانی بۆسەیەکدا، چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکی نائاسایی لە سووریاوە دزەیانکردبووە سنووری کارگێڕیی رۆژئاوای نەینەواوە.
باس لەوەشکراوە کە چوار کەسەکە ھەڵگریی رەگەزنامەی سووریان و لە نزیک گوندی شەعلان رۆژئاوای نەینەوا، دەستگیرکراون.
بەپێی راگەیەنراوەکە، دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.