عێراق

سلێمانی.. خۆپیشاندەران بەبەرد هێرش دەکەنە سەر پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکان

خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی گرژی تێکەوت، خۆپیشاندەران بەبەرد هێرش دەکەنە سەر پۆلیسی چالاکە مەدنییەکان.

Rewa Mahmood Hasan  | 23.11.2021 - نوێکردنەوە : 24.11.2021
سلێمانی.. خۆپیشاندەران بەبەرد هێرش دەکەنە سەر پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکان

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانی گرژی تێکەوت، خۆپیشاندەران بەبەرد هێرش دەکەنە سەر پۆلیسی چالاکە مەدنییەکان و لە بەرامبەردا، هێزە ئەمنییەکان بە ئاوی قەتیسکراو و گازی فرمێسکڕێژ، هەوڵی بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەران دەدەن.

دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و چەندین دروشمی دژی حکوومەتیان دەگوتەوە و داوای گێڕانەوەی دەرماڵەکانیان دەکرد، ئاراستەی خۆپیشاندانەکە بەرەو بەردەرکی سەرای سلێمانی گۆڕا و بەشێک لە خوێندکاران رێپێوانیان بە شەقامی سالم-دا دەست پێ کرد.

لە کاتێکدا خوێندکارانی خۆپیشاندەری سلێمانی، بەرەو بەردەرکی سەرای سلێمانی بەرێوەبوون، هێزە ئەمنییەکان پشتێنەی ئەمنیان بەدەوریاندا دروست کرد بۆ رێگریکردن لەهەر جۆرە توندوتیژییەک.

خۆپیشاندەرانی سلێمانی لە شەقامی سالم لە کاتی بەرێکەوتنیان بۆ بەردەرکی سەرا لە نزیک مەڵبەندی یەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بەردە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان.

پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکان بەئاوی قەتیسکراو و گازی فرمێسکڕێژ، وەڵامی بەردهاویشتنی خۆپیشاندەران دەدەنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın