Hawkar Yaseen
06 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2020
هەولێر - AA
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ئەمڕۆ شەشی ئاب لە راگەیەندراوێکدا چەند بڕیارێکی نوێی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە "بەپێی بڕیاری ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر له رۆژانی ههینیدا بازاڕە میللییەکان، گۆڕەپانەکانی باڵندە، گۆڕەپانی پاسکیل و ماتۆڕسکیل فرۆشان و پێشانگاکانی ئۆتۆمبیل بەتەواوی دادەخرێن و هاتوچۆکردن تیایاندا بەتەواوی قەدەغەیە".
قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر راشیگەیاندووە، داخستنی ئەو شوێنانە لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزییە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی هاووڵاتییان لەگەڵ یەکدا.