Sarmand Hameed
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
بڕیارە رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ٢٠٢٠/١٠/١٤ بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی رەوشی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان و تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا و رەوشی پرۆسەی خوێندنە لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی دەکرێت و وەزیرە پەیوەندارەکان و پارێزگارەکان تیایدا ئەندامن.