Zana Natık Kerem
15 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
سبەی سێشەممە، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت راپۆرتێک سەبارەت بە پێشھاتەکانی عێراق پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەکات.
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە کە سبەی سێشەممە، جێنین ھێنیس پلاسخارت بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا دەکات و لە میانیدا راپۆرتێک سەبارەت بە پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق دەخاتەڕوو.
لە تویتەکەدا، زانیاری زیاتر سەبارەت بە ناوەڕۆکی راپۆرتەکە نەخراوەتەڕوو.