عێراق

ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ی عێراق

كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق داوا لە خۆپیشاندەران دەكات کە لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، خۆپیشاندانی ئاشتییانە ئەنجام بدەن.

Zana Natık Kerem  | 25.10.2020 - نوێکردنەوە : 27.10.2020
ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ی عێراق

Arbil

هەولێر ــ AA

كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق داوای لە خۆپیشاندەران كرد كە لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، خۆپیشاندانی ئاشتییانە ئەنجام بدەن.

كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە یەكەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، جەخت لەسەر دەستەبەركردنی ئازادی رادەبڕین و خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە عێراق دەكاتەوە و هاتووە "داوا لە خۆپیشاندەران دەكەین كە لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، خۆپیشاندانی ئاشتییانە ئەنجام بدەن، هاوكاربن لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لە پاراستنی سامانی گشتیی و تایبەت و دووركەوتنە لەهەر رووبەڕبوونەوە و پێكدادانێك".

كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەیدا، داوای لە هێزە ئەمنییەكان كردووە كە ئاسایش بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران دابین بكەن.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا داوا لە حكوومەتی عێراق كراوە كە داواكارییە راوەكانی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەكان جێبەجێ بكات كە دەبێتە مایەی گۆڕانكاری ئەرێنیی و پتەوتركردنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق.

دوێنێ‌ شەممە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا رایگەیاندبوو كە ئەركی حكوومەتە گوێ لە گەلەكەی بگرێت.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ یەكشەممە لە سالیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوودا، خۆپیشاندان لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق ئەنجام بدرێت.

لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی عێراق بەڕێوەچوو كە بەھۆیەوە حكوومەتی پێشوو بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەھدی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كرا.

بەپێی ئامارەکانی حكوومەتی عێراق لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، ٥٦٥ كەس لە خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان كوژراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın