Hawkar Yaseen
16 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2021
هەولێر - AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکوومەت، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری لە کۆبوونەوەکەدا، چەند تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
لە تەوەری یه‌كه‌می کۆبوونەوەکەدا، پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌ورووپا دەخرێتەڕوو، دواتر دوایین پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانیی عێراقی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١١ له یاسای بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار لە بەغدا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە بابه‌تی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ و گفتوگۆ لەسەر تەواوکردنی رەشنووسەکە دەکرێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا بابه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت كه پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك بۆئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو.