Zana Natık Kerem
01 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند کە حەوت تیرۆریستی داعش لە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی نەینەوا، حەوت تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو حەوت تیرۆریستەی کە دەستگیرکراون، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوون.
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە کە دەستگیرکراوەکان، بە ئامانجی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان دەستبەسەرکراون.