Zana Natık Kerem
07 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند کە ئەندامێکی ھەواڵگریی داعش لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق دەستگیرکراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی پۆلیسی فیدراڵ، تیرۆریستێکیان لە ناحیەی ریاز باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوو.
بەپێی راگەیەنراوەکە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە لە بەناو ھەواڵگریی کەرتی ریاز سەربە داعش ئەندامبووە.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکە ئەوەخراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکە، بە ئامانجی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا، دەستبەسەرکراوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەری، بیگرێتەبەر.