Zana Natık Kerem
21 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
گوتەبیژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول رایگەیاند، چوار تیرۆریستی داعش لە پارێزگای كەركووك باكووری عێراق دەستگیركراون.
لیوا یەحیا رەسول لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "هێزەكانی دژەتیرۆر بە هاوكاری لەگەڵ هێزەكانی هەواڵگریی نیشتمانیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، سێ تیرۆریستی داعشیان لە دۆڵی زغەیتون لە میانی هەڵاتنیان لە بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، دەستگیركردووە".
گوتەبیژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە كە هێزەكانی دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی دیكەدا، یەك تیرۆریستی داعشیان لە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك دەستگیركردووە.
لیوا یەحیا رەسول راشیگەیاندووە كە لە میانی دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستانەدا، ژمارەیەك تونێلێ داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆرەوە، خاپووركراون.