ئابووری, عێراق

دیناری عێراقی بەھای لەدەستدا و زێڕیش ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد

Heman Hussein Yaseen  | 05.01.2026 - نوێکردنەوە : 07.01.2026
دیناری عێراقی بەھای لەدەستدا و زێڕیش ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد

Arbil

هەولێر - AA

ماوەی چەند ڕۆژێکە دیناری عێڕاقی بەھای خۆی لەدەستداوە و ئەمڕۆش ١٤٧ ھەزار دینار بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوە دەکرێت لە کاتێکدا ھەفتەی ڕابردوو ١٤٢ ھەزار بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرا.

ھەروەھا یەک ئۆنسەی زێڕ لە جیھان گەیشتە چوار ھەزار و ٤٢٢ دۆلار و نرخی یەک مسقال زێڕی عەیار ٢١ لە بازاڕەکانی ھەرێم گەیشتە ٩٢٥ ھەزار دینار کە یەکەمجارە بگاتە ئەم نرخە بەرزە و بەپێی ھەواڵە نافەرمییەکان، دوای ڕووداوی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤێنیزوێلا، وەبەرھێنەران و بازرگانان وەک خۆپاراستن لەو دۆخە ناسەقامگیرییە ئابوورییەی ھاتۆتە کایەوە، ڕوویان لە کڕینی زێڕ کردووە.

لە ھەفتەی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ەوە بەھای دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و تا ئێستاش بەرپرسانی عێڕاق ھیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەم ناسەقامگیرییە نەداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın