Rawan Subhi Obaiullah
30 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2025
دھۆک - AA
بەھۆی دابەزینی ئاوی بەنداوی مووسڵ، لە ناحیەی خانکێ سەر بە پارێزگای دھۆک گۆڕستانێک دۆزرایەوە کە زیاتر لە نیو سەدەیە ژێر ئاو کەوتبوو، تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ گۆڕ تێدا دۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دھۆک، بێکەس بریفکانی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ گوتی: "دوای دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی مووسڵ، لە ساڵی ٢٠٢٣ێ رووپێویکی شوێنەواریمان لەم ناوچەکە کرد، شارێکی مێژووییمان دۆزییەوە، ئەم ساڵیش کە ئاستی بەنداوی مووسڵ زیاتر دابەزی گۆڕستانێک دەرکەوت کە تا ئێستا ٤٠ گۆڕ تێدا دۆزراوەتەوە، لە ئێستادا دەستکراوە بە کنەوپشکنینی گۆڕەکان، پاشان دەگوازرێنەوە بۆ مۆزەخانەی دھۆک".
بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دھۆک گوتیشی: "گۆڕەکان بە شێوازێکی سەیر نێژدراون، گۆڕەکان لە دوو بەش پێکدێن، بەشی سەرەوە و بەشی خوارەوە، تابووتیان بە فوخار دروستکراوە و لە سەر شێوازی ھێلکەیی دروست کراون، وەکو ئەوەی چوون کۆرپەلە لەسکی دایک دابووە بە شێوازی ھێلکەیی، ئەوھاش دوای مردنی گەراندووتەوە سەر شێوازی جارانی و نێژراون.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دھۆک، ھەزار و ٤٠٠ ناوچەی شوێنەواریی و کەلەپووریی لە سنووری پارێزگاکە تۆمار کراون.